دژەتیرۆر دوو تیرۆرست لە سلێمانی دەستگیردەکات

  2023-09-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە ئۆپەراسیۆنێکی هاوبەشی هێزەکانی سەر بە بەڕێوبەرایەتی گشتیی دژەتیرۆر و هێزەکانی دەزگای دژەتیرۆری عێراق لە سنوری سلێمانی، توانرا دوو تیرۆرست بە ناوەکانی (ح،ع،ح،خ) لە دایکبووی ساڵی 1986، (ن،ع،ح،خ) لەدایکبووی 1984 خەڵکی سەڵاحەدین دەستگیربکرێن.

هەردوو تیرۆرستی ناوبراو لەلایەن دادگاکانی عێراقەوە بە ماددەی 4ی تیرۆر داواکرابوون و دەستبەجێ ڕادەستی یاسا کران بە مەبەستی سزادانیان


ڕیکلام