هەناردەکردنی نەوتی هەرێم دەستپێدەکاتەوە

  2023-10-02  | 
دۆسیە:  تورکیا
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری وزەی تورکیا رایگەیاند، بەنیازین ئەم هەفتەیە هەناردەی نەوتی هەرێم لە رێگەی بۆری نەوتی نێوان عێراق و تورکیاوە دەستپێبکەینەوە.

ئالپ ئارسلان بایراکتار وەزیری وزەی تورکیا ئەمڕۆ دوشەممە نیازی وڵاتەکەی بۆ دەستپێکردنەوەی کارپێکردنی هێڵی بۆری نەوت لە عێراقەوە بۆ تورکیا لەم هەفتەیەدا دەربڕی و رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە بۆری گواستنەوەی نەوت لە عێراقەوە ئامادەیەو لەم هەفتەیەدا هاوردەکردنی نەوت لە عێراقەوە دەستپێدەکەینەوە و رۆژانە ٥٠٠ هەزار بەرمیل هاوردە دەکەن بۆ بازاڕی جەیهان.

وتیشی، "ئەو زیانانەی بەهۆی بومەلەرزەکەوە بەر بۆریەکە کەوتبون، چارەسەرکراون و لەئێستادا هیچ کێشەیەکی نەماوە و بەتەواوی بۆریەکە بۆ گواستنەوەی نەوت ئامادەیە".

ئاماژەی بەوەشکرد، زیاتر لە ٤٠ ساڵە رۆژانە نزیکەی نیو ملیۆن بەرمیل نەوت لە رێگەی بەندەری جەیهانەوە هەناردەی بازاڕەکانی جیهان کراوە و ئێستاش بۆرییەکە بۆ هەناردەکردنەوە ئامادەیە و لەم هەفتەیەدا کار بۆ هەناردەکردنەوەی نەوت دەکەن.

وەزیری وزەی تورکیا ئەوەشی خستەڕوو، نەگەیشتنە هیچ ڕێککەوتنێک لەسەر دەستپێکردنەوەی هەناردەکردنی نەوتی هەرێمی کوردستان.


ڕیکلام