بەیانی ئەمڕۆ دوو زیندانی كورد لە سێدارەدران

  2020-07-14  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ دوو بەندكراوی سیاسی خەڵكی مەهاباد سزای لەسێدارەدانیان بەسەردا جێبەجێكرا، ئەو دوو زیندانیە تۆمەتبار كرابوون بە بەشداریكردن لە تەقینەوەیەكدا.

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، ئەمڕۆ سێشەممە سزای لە سێدارەدان بەسەر دوو بەندكراوی خەڵكی مەهاباد بە ناوەكانی سابیر شێخ عەبدوڵا و دیاكۆ رەسوڵزادە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە جێبەجێ كرا. 

سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەندیخانەی ئورمیە بە بە ڕێكخراوەكەی راگەیاندووە، ئەو دوو بەندكراوە لە پێش چاوی بنەماڵەی 13 كەس لە كوژراوەكانی تەقینەوەكەی 10 ساڵ پێش ئێستای مەهاباد كە لە كاتی نمایشی سەربازی ساڵوەگەری شەڕی ئێران و عێراق لە مەهاباد، روویدابوو لەسێدارەدران.

هەرچەندە پێشتر رێكخراوە جیهانیەكانیش داوایانكردبوو ئەو سزایە هەڵبوەشێندرێتەوە و سەرلەنوێ دۆسیەی لێكۆڵینەوە بۆ ئەو دوو زیندانیە بكرێتەوە چونكە دانپێدانیانی لەژێر گوشاردا پێ واژۆ كراوە. 


ڕیکلام