جەمال كۆچەر: ناردنی قەرزێکی دیکە بۆ هەرێم پێویستی بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراقە

  2023-11-10  | 
دۆسیە:  موچە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لةسةر پێدانی قەرزێکی دیكە بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لەلایەن بەغدادەوە دەڵێت، بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەوێت و ئەوەشدەخاتەڕوو، هەر بڕیارێك لەسەر ناردنی قەرزی دیكە بۆ مووچە بدرێت دەبێت پێش 25ی 12ی ئەمساڵ یەكلابكرێتەوە.

د. جەمال كۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، پێدانی قەرز بۆ مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم پێویستی بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق یاخود پەسەندكردنی یاسا لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق هەیە و بەبێ بڕیار ناتوانێت پارە بۆ هەرێم رەوانەبكرێت، بەڵام بۆ ئەوەش دەبێت بەر لە تەواوبوونی ساڵی دارایی کە 25ی 12ی ئەمساڵ دیاریكراوە یەكلابكرێتەوە و هیچ بڕە پارەیەك خەرجنەكرێت، چونكە پاكتاویی دارایی ساڵ دەكرێت.

دەشڵێت، ئەگەر بڕیاری ناردنی قەرز بدرێت دەتوانرێت قەرزی یەك مانگ رەوانەی هەرێمی كوردستان بكرێت و ئەوانەی دیكەش لە دوای سەری ساڵی نوێوە بڕیاری لەسەر بدرێت.


ڕیکلام