سیستمی كۆچی نوێی بەریتانیا دوای بریكست

  2020-07-14  | 
پێشوازی دەكات لە باشترین لەو كەسانەی كە دەیانەوێت بێنە بەریتانیا
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بریتی باتیل وەزیری ناوخۆیی بەریتانیا ڕایگەیاند، سەرباری چوونە دەرەوەی وڵاتەكەی لە ڕێكخراوی یەكێتی ئەوروپا، بەڵام پێشوازی دەكەن لە باشتر و باشترین لەو كەسانەی كە دەیانەوێت بێنە بەریتانیا .

حكومەتی بەریتانیا سیستمی كۆچكردن بۆ وڵاتەكەی ئاشكراكرد، بە تایبەت دوای چوونە دەرەوەی لە ڕێكخراوی یەكێتی ئەروروپا، ئەو یاسا نوێیانەی تایبەت بە كۆچكردنیش بۆ بەریتانیا لە سەرەتای ساڵی 2021 وە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە .

بە گوێرەی یاسا نوێی كۆچ لە بەریتانیا هاوڵاتیانی ڕێكخراوی یەكێتی ئەوروپا هەمان ماف ومامەڵەی ئەو كەسانەیان لەگەڵ دەكرێت كە لە ناوچەكانی دیكەوە ڕوو لە بەریتانیا دەكەن، ئەوە سەرباری ئەوەی ناچارن نەكراون بە وەرگرتنی پەنجەمۆر لە كاتی فیزا وەرگرتندا .

وەزیری ناوخۆیی بەریتانیا ئاشكرایكرد، فیزای خێرا دەدرێت بۆ كاری تەندروستی بۆ ئەو كەسانەی دێنە ناوخۆیی بەریتانیا .

لە لایەكی ترەوە بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، سەرباری چونەتە دەرەوەی وڵاتەكەی لە ڕێكخراوی یەكێتی ئەوروپا. پلانی ئەوەیان داڕشیتووە كە وڵاتەكەی خاوەنی سیستمێكی كۆچی مرۆیی و گونجاوی بێت .

ڕێگە نەدەن بە كەسانی تاوانكار و دز وئەو كەسانەی كەمتر لە ساڵێك سزای زیندانیكردن دراون، لە ناوخۆیی بەریتانیادا بمێننەوە

بە گوێرەی یاسا نوێیەكە دەسەڵات دراوە بە وەزیرەكانی حكومەت بۆ دوورخستنەوەی ئەو بیانیانەی كە سزای ساڵێك زیاتر زیندانیان بەسەردا سەپێنراوە، هاوكات لێپرسراوانی حكومەت دەسەڵاتی ئەوەیان دەبێت، كە ڕێگە نەدەن بە كەسانی تاوانكار و دز وئەو كەسانەی كەمتر لە ساڵێك سزای زیندانیكردن دراون، لە ناوخۆیی بەریتانیادا بمێننەوە .

ئەوەش بە واتای ئەوەیە كەسانی تاوانكاری وڵاتانی ڕێكخراوی یەكێتی ئەوروپا، هەمان مامەڵەی كەسێكی تاوانكاری شوێنەكانی دیكەی دەرەوەی یەكێتی ئەوروپایان لەگەڵ دەكرێت .

لێپرسراوە بەریتانییەكان دەڵێن سیستمی یاسای نوێی كۆچ لەو وڵاتەكەیان بەشێوەیەك ڕێكخراوە، بە ئامانجی كەمكردنەوەی ژمارەی ئەو كۆچبەرانەیە كە خاوەنی شارەزایی و لێهاتوویەكی باش وگونجاو نین، بەڵام كارئاسانیش دەكات بۆ ئەو كرێكارانەی كە خاوەن پسپۆڕی و شارەزاییەكی باشن و كارئاسانیشیان بۆ دەكرێت بۆ وەرگرتنی فیزا .

ئەو خوێندکارانەی کە دەیانەوێ خوێندنی باڵا تەواو بکەن، ماوەی دوو ساڵ دەتوانن بمێننەوە، 


 ھەروەھا بە گوێرەی یاسا نوێیەکەی کۆچ، ئەو خوێندکارانەی کە دەیانەوێ خوێندنی باڵا تەواو بکەن، ماوەی دوو ساڵ دەتوانن بمێننەوە، دوای ئەوەی خوێندنەکەیان تەواو دەکەن .

هاوكات یاسای نوێی كۆچ لە بەریتانیا هەر كەسێك لەو وڵاتە تاوانێك ئەنجام بدات و سزای یەك ساڵ زیندانیكردن یان زیاتری بەسەردا سەپێنرابێت، پێویستە دەستبەجێ دەربكرێت
.

لە بەرامبەر ئەوانەشدا بۆریس جۆنسۆن سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند، مایەی خۆشحاڵییە كە ژمارەیەكی زۆر لە كەسانی پسپۆڕ و خاوەن كار و شارەزایی دەیانەوێت لە ناوخۆیی بەریتانیا بمێننەوە و نەگەڕێنەوە بۆ یەكێتی ئەوروپا، كە ئەوەش جێگەی دڵخۆشییە بۆ ئێمە .

جۆنسۆن ئاماژەی بەوەشكرد، سەرباری ئەوەی ئەوان یاسایەكی تایبەت بە كۆچیان هەیە و كۆنترۆڵی یاسای كۆچی خۆیان دەكەن، بەڵام بە هیچ شێوەیەك دەرگای وڵات داناخەن و خەڵكی راناگرن كە دێتە ئەم وڵاتەوە .

سیستمی نوێی كۆچ وادەكات خاوەن كارەكان زیاتر پشت بە هێزی كاری ناوخۆ ببەستن

لە لایەكی ترەوە وەزیری ناوخۆیی بەریتانیا ئاماژەی بەوەكرد، لە كاتێكدا ژمارەیەكی زۆر لە خەڵك لە سەرانسەری بەریتانیادا بە دوای كاردا دەگەڕێن، سیستمی نوێی كۆچ وادەكات خاوەن كارەكان زیاتر پشت بە هێزی كاری ناوخۆ ببەستن، لە بری ئەوەی چاوەڕوانی هاتنی هێزی كاری دەرەوە بن،  ئەو هەنگاوەش سودی دەبێت بۆ داهاتوو ئابوری ناوخۆیی بەریتانیا .

وەزیری ناوخۆیی بەریتانیا ئاشكرایكرد، فیزای تایبەت بە بواری تەندروستی و چاودێری كۆمەلایەتی دەردەكەن، بە تایبەت بۆ ئەو خاوەن پیشە تەندروستیانەی كە شارەزا و لێهاتوون و دەیانەوێت بێنە بەریتانیا و خزمەت بە سیستمی تەندروستی بەریتانیا بكەن .



ڕیکلام