یەکەمین کەمپی ئاوارەکان لە هەرێمی کوردستان داخرا

  2023-11-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بۆ یەکەمین جار لەساڵی 2014ەوە کەمپی ئاوارەکانی لە ناوچەیەکی هەرێمی کوردستان داخست.

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتوە، لە چوارچێوەی فەرمانی سەرۆکوەزیرانی عێراق محەمەد شیاع سودانی، بۆ بەدواداچوون بۆ دۆخی ئاوارەکان، بە فەرمانی ئیڤان فایەق جابرۆ، لە ساڵی 2014ەوە و بۆ یەکەمجار، یەکەمین کەمپی ئاوارەی قۆرەتو لە گەرمیان داخرا.

وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران سوپاسی حکومەتی خۆجێی لە پارێزگای سلێمانی کردوە کە هاوکار بوە لە جێبەجێکردنی پلانی حکومەتی ناوەندی کە ئاسانکاری دەکات بۆ گەڕانەوەی ئاوارەکان و داخستنی کەمپەکان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، دوای هەوڵێکی زۆری حکومەت توانراوە ئەو ناوچانە ئامادەبکرێن کە ئاوارەکان بۆی دەگەڕێنەوە بۆ ئەوەی بە ئاسودەیی بژین.


ڕیکلام