بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبا لە سلێمانی دەستپێدەكاتەوە

  2020-07-15  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای وەستاندنی بۆماوەیەك بەهۆی رێكارەكانی روبەڕبوونەوەی كۆرۆنا بڕیارە سبەینێ دانان و بەستنی پێوەری زیرەكی كارەبای بۆ ماڵان لە ناو شاری سلێمانی دەستپێیبكاتەوە.

بەڕێوەبەرایەتی كارەبای سلێمانی رایگەیاند، دوای وەستانی بۆ ماوەیەك بڕیارە كارەكانی بەستنی پێوەری زیرەك لەسەر فیدەری (249) لە گەڕەكی بەختیاری دەستپێبكاتەوە.

ئەو بەڕێوەبەرایەتیە راشیگەیاند: پرۆژەی بەستنی پێوەرەری زیرەك كارەبا پرۆژەیەكی ستراتیژی حكومەتی هەرێمی كوردستانە و لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوو دەستپێكرد و تا ئێستا لە ناوشاری سلێمانی 85 هەزار پێوەر دانراوە. 

پڕۆژەكە لە كابینەی پێشووی حكومەت خرایە جێبەجێكردنەوە و دوای تەواو بوونی بەگوێرەی پلانی حكومەت زیادەڕەوی كارەبا و كۆكردنەوەی پارەی كارەبا شێوەیەكی ئاسانتر دەبێت. 


ڕیکلام