لە سلێمانی نرخی بەنزین دادەبەزێت

  2023-12-24  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە ئەمڕۆ یەك شەممەوە نرخی بەنزین بۆ هەر لیترێك 25 دینار دابەزێت.

بەهمەن قادر وتەبێژی بەنزینخانەكانی سلێمانی ڕاگەیاند، لە كاتژمێر 4:00ی ئیوارەی ئەمڕۆ یەك شەممەوە نرخی بەنزین بۆ هەموو جۆرەكانی 25 دینار دادەبەزێت و بەزینی سوپەر لە 1300 دینارەوە دەبێت بە 1275 دینار و جۆری موحەسەن لە 1150 دینارەوە دەبێت بە 1125 دینار و جۆری نۆرماڵ لە 925 دینارەوە دەبێت بە 900 دینار.

دەشڵێت، هەر ئەمڕۆ نرخی نەوتی سپی ماڵانیش لە 750 دینارەوە دەبێت بە 725 دینار دادەبەزێت.


ڕیکلام