بەهۆی هێرشەکانی تورکیاوە زیاتر لە یەک ملیۆن هاوڵاتی بێ ئاو و کارەبا بوون

  2024-01-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
تورکیا بەردەوامە لە هێرشەکانی بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان و زیاتر لە یەک ملیۆن هاوڵاتی بێ ئاو و کارەبا بوون.

دوێنێ فڕۆکە جەنگییەکان ‌و فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا، وێستگەی کەیبڵیان لەشاری کۆبانێ‌، عەین عیسا، قەزاکانی دربێسی ‌و عامودا بۆردومانکردوە به‌هۆیه‌وه‌ کارەبای نیشتمانی لەتەواوی دەڤەری کۆبانێ‌و 300 گوندی‌و ناحیەی عەین عیسا و چەند ناوچەیەکی تر پچڕاوە‌.

سەرلەبەیانی ئەمڕۆش فڕۆکەکانی تورکیا زیاتر لەسێجار وێستگەکانی کێبڵی قامیشلۆ، دربێسی‌و ڕیمێلانیان بۆردومانکرد.

لەئەنجامی ئەو هێرشانەدا کارەباو ئاوی زیاتر لەملیۆنێک هاوڵاتی مەدەنی لەشارەکانی ڕۆژئاوای کوردستان (قامیشلۆ، کۆبانێ، عه‌ین عیسا، دربێسی، عامودا، تربەسپی، دێریک، ڕمێلان‌و كرگێ له‌گێ) پچڕاوه‌و نه‌ماوە، جگە لەوەی ئەمڕۆ ناوەندی شاری قامیشلۆی بۆردومان کرد و تا ئێستاش بۆردومانەکانی بەردەوامە.


ڕیکلام