تەندروستی هەرێم ئاماری 24 كاتژمێری تووشبوون بە كۆرۆتای بڵاوكردەوە

  2020-07-17  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە لە 24 كاتژمێری رابردوودا 188 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و 10 كەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە .

دەقی ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19 ژمارە (١٤٣ )

1. کەرەنتین: (٩٠ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین )

١٧٣١ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٢٣ شوێنی جیاواز (٢٤٢ سلێمانی)، (١٤٨٩ دهۆك ).

2. پشکنین: (١٨٤٤ پشکنینی نوێ )

( ٧٠٩ هەولێر)، (٤١١ سلێمانی)، (٤٨٢ دهۆك)، (٢٤٢ گەرمیان ).

3. تووشبوو: (١٨٨ تووشبووی نوێ )

( ٧٢ هەولێر )

( ٥٤ سلێمانی، ٥٤ گەرمیان )

( ٨ دهۆك )

4. چاکبوون: (٨٧ چاکبوون )

( ٤٢ هەولێر )

( ٢٢ گەرمیان )

( ١٢ دهۆك )

( ١١ هەڵەبجە )

5. مردن: (١٠ مردن )

( ١ هەولێر )

( ٥ سلێمانی )

( ٤ گەرمیان )

ئاماری گشتی :

کەڕەنتین ١٩٠٧١ هاوڵاتی (١٧٣٤٠ دەرچوو )

پشکنین ١٧٠٦٧٧ (٧٣٤٨٣ هەولێر، ٥٦٢٥١ سلێمانی، ٣٩٣١٣ دهۆك، ١٦٣٠ هەلەبجە )

تووشبوون ١٠٤٥٣ (٢٦٥٢ هەولێر، ٧١٤٤ سلێمانی، ٣٢١ دهۆك، ٣٣٦ هەلەبجە )

چاکبوون ٥٦٨٧ (١٨٥١ هەولێر، ٣٣٩٦ سلێمانی، ٢٤٣ دهۆك، ١٩٧ هەلەبجە )

مانەوە لە نەخۆشخانە ٤٣٧٥ (٧٣٥ هەولێر، ٣٤٢٩ سلێمانی، ٧٨ دهۆك، ١٣٣ هەلەبجە )

مردن ٣٩١ (٦٦ هەولێر، ٣١٩ سلێمانی، ٦ هەڵەبجە )

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢ ).

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

١٧ تەمووز ٢٠٢٠




ڕیکلام