زۆرینەی فراکسیۆنەکانی ئەنجوومەنی پارێزگای هەولێر داوادەکەن قەدەغەی هاتووچۆی نێوان پارێزگاکانی هەرێم هەڵبگیرێت بەناوی خۆپارێزی رێگری لە کاری هاوڵاتیان نەکرێت.
ئەو فراکسیۆنانە جگە لە فراکسیۆنی پارتی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ریانگەیاند: لە کاتێکدا خەریکە فرۆکەخانەکان دەکرێتەوە ناکرێت هاتووچۆی نێوان دوو شار نەبێت.
ئەو فراکسیۆنانە ئەوەشیان راگەیاند: ئەو رێکارانە هەریەکەی بۆ قۆناغێک گونجاو بووە، بەڵام ناکرێت رێکارێک بەشێوەیەکی بەردەوام درێژ بکرێتەوە، ناکرێت حکومەت قەرەبووی زیانەکان نەکات و لە سەر شانی هاوڵاتیان پەرە بە رێکارە خۆپارێزیەکان بدات.
ئەو فراکسیۆنانەی ئەنجوومەنی پارێزگا داواشیان کرد: بڕیاری قەدەغەی هاتووچۆی نێوان هەولێر و شارەکانی دیکە هەڵبگیرێت و دەرگای مزگەوتەکان بە رووی نوێژخوێنان بکرێتەوە بە جێبەجێ کردنی رێکارە خۆپارێزیەکان.