ئەو پشكنینەی پارێزگاری هەولێر وتی لەبازگەكان دادەنرێت نرخەكەی تەنها پێنج دۆلارە

  2020-07-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پەرلەمانتارێكی عێراقی ئاشكرایدەكات ئەو پشكنینەی بڕیارە بازگەكانی هەولێر بە 50 هەزار دینار بۆ ئەو كەسانە بكرێت كە سەردانی شارەكە دەكەن نرخەكەی تەنها پێنج دۆلارە.

غالب محەمەد، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەبارەی ئەو پشكنینەی ئەمڕۆ پارێزگاری هەولێر رایگەیاند كە بۆ ئەو خەڵكانە بكرێت كە سەردانی هەولێر دەكەن دەڵێت نرخەكەی تەنها پێنج دۆلارە. 

دوای ئەوەی پارێزگاری هەولێرئەمڕۆ لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند پشكنین بۆ ئەو خەڵكانە دەكەن كە دەچنە هەولێر و پارەكەیان لێوەردەگرنەوە بەشێوەیەك بڕكەی لە 50 هەزار زیاتر نەبێت ئەو پەرلەمانتارە ئاشكرای دەكات "ئەو پشكنینە كە دەركرێت پێی دەوترێت (Rapid test)  بەمانای پشكنینی خێرا كە لە یەك خولەك  ئەنجامەكەی دەدات نرخەكەی بە پێنج دولارە كەچی جەنابی موتەسەریف بۆ ئەوەی كۆمپانیاكان كاسپی بكەن ئەم بابەتەی دروست كردووە  زیاتر لە (43 ) هەزار دینار سودی هەیە". 

ئەو پەرلەمانتارە بەبیری دەهێنێتەوە كە وەزارەتی تەندروستی پێشتر وتبووی ئەم تێستە زۆر وورد نیە بۆ دەست نیشانكردنی كۆرۆنا ئەوەشی بە "بانێكە و دوو هەوا" لەقەڵم داوە.  


ڕیکلام