جومانە غەلای: ١٢ی ئەمشەو دوا وادەی وەرگرتنی ناوی کاندیدی لایەنەکانە

  2024-03-31  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وتەبێژی کۆمسیۆنی هەڵبژاردن دەڵێت: کاتژمێر ١٢ی ئەمشەو دوا وادەیە بۆ وەرگرتنی ناوی کاندیدانی لیست و هاوپەیمانێتییەکان بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان راگەیاند: کۆمسیۆن لەڕێی نووسینگەکانیەوە لە پارێزگاکانی هەرێم بەردەوام دەبێت لە وەرگرتنی لیستی ناوی کاندیدی لایەنەکان تا کاتژمێر ١٢ی ئەمشەو.

وتیشی، "١٢ی ئەمشەو دوا وادەی وەرگرتنی ناوی کاندیدی لایەنەکانە".

ئەمە لە کاتێکدایە، پێشتر کۆمسیۆن تا کاتژمێر ٢ی پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆی وەک دوا وادەی وەرگرتنی لیستی ناوی کاندیدەکان دیاریکردبوو.


ڕیکلام