دادگای فیدڕاڵی لەسەر سکاڵایەک دژی ناردنی ٦١٨ ملیارەکەی مانگی یەک کۆدەبێتەوە

  2024-04-02  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سبەینێ، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەبارەی سکاڵایەک لە دژی ناردنی ٦١٨ ملیار دینار لەلایەن بەغدادەوە بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە.

بەپێی ئەو خشتەیەی دادگای باڵای فیدراڵی عێراق بڵاویکردووەتەوە، سبەینێ یەکەم دانیشتن سەبارەت بە سکاڵایەک دەکرێت، کە لەلایەن مستەفا جەبار سەنەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران تۆمارکراوە.

لە سکاڵاکەدا، داواکراوە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە ٢٤٠٣٧ی ساڵی ٢٠٢٤ تایبەت بە تەمویلکردنی هەرێمی کوردستان بەبڕی زیاتر لە ٦١٨ ملیار دینار بۆ مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵ بە نایاسایی ئەژماربکرێت، چونکە بە وتەی سکاڵاکار ناردنی ئەو پارەیە پێچەوانەی دەقەکانی یاسای بودجەی گشتی فیدراڵییە.


ڕیکلام