پارێزگاری بانکی ناوەندیی داوای لابردنی سزای سەر 28 بانکە ئەهلیەکەی عێراق دەکات

  2024-04-04  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پارێزگاری بانکی ناوەندیی ڕاپۆرتێک پێشکەش بە گەنجینەی ئەمریکا دەکات بۆ لابردنی سزای سەر 28 بانکی ئەهلیی عێراقی.

حەسەن خەفاجی سەرۆکی لیژنەی وەبەرهێنان ‌و پەرەپێدانی پەرلەمان لەبەیاننامەیەکدا ڕایگەیاندووه‌، لیژنەیەک کە پێشنیازی بۆ عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندیی کردووە، پشتگیریی لە بانکە ئەهلییە تایبەتەکان بکەن و لەقەرز پێدانیاندا بەشدارییان پێبکەن".

ڕوونیشیکردۆتەوە، پارێزگاری بانکی ناوەندیی جەختی لە پشتگیریی خۆی بۆ ئەو بانکانە کردۆتەوە، ئەویش دوای لابردنی بەشێک لەو پێشێلکارییە سادانەی کردوویانە.

وتووشیه‌تى:"پارێزگاری بانکی ناوەندیی بەڵێنیدا ڕاپۆرتێک پێشکەش بە وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا بکات بۆ لابردنی ئەو قەدەغەیەی بەسەر بەشێک لە بانکە عێراقییەکان سەپێندراوە کە ژمارەیان 28 بانکی ئەهلییە، پێشبینیشدەکه‌م لەماوەی داهاتوودا قەدەغەکردنی ئەو بانکانە هەڵبگیرێت".

سەرۆکی لیژنەی وەبەرهێنان و  پەرەپێدانی پەرلەمان جەختی لە پاڵپشتی لیژنەکەیان بۆ کەرتی تایبەت کردۆتەوە، بەوپێیەی هاوبەشێکی ستراتیژیی و هاوپەیمانی کەرتی گشتییە و هیچ وڵاتێک بەبێ کەرتی تایبەت ناتوانێت پێشکەوتن بەدەستبهێنێت.

به‌وته‌ى خه‌فاجى، "کەرتی تایبەت لەچەندین پڕۆژەی ستراتیژیی و گرنگدا هاوبەشی لەگەڵ کەرتی گشتییدا دەکات، وەک لە پڕۆژەکانی کەرتی کارەبا و پڕۆژە پیشەسازییەکان".
 


ڕیکلام