وتەبیژی بەنزیخانەکانی شاری سلێمانی ڕایدەگەیەنێت: لە ئەمڕۆوە هەرسێ جۆرە جیاوازەکەی بەنزین لە بەنزینخانەکانی سلێمانی دادەبەزن بەهەمان کوالیتی پێشووتریان.
بەهمەن قادر وتەبیژی بەنزیخانەکانی شاری سلێمانی رایگەیاند: ئەمرۆ جارێکی دیکە نرخی بەنزین لە بەنزینخانەکانی شاری سلێمانی دادەبەزێت و لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە ئەو نرخانە کاریان پێدەکرێت و دابەزاندنی نرخی بەنزین هەرسێ جۆری نۆرماڵ و موحەسەن و سۆپەر دەگرێتەوە لەگەڵ غازدا، بە جۆرێک موحەسەن و سوپەر ٥٠ دینار دادەبەزێت و نۆرماڵ ٢٥ دینار و غاز ٢٥ دینار دادەبەزن.
ئەوەشی باسکرد، تا ئەمڕۆ نرخی لیترێک بەنزینی نۆرماڵ ٨٢٥ دینارە بووە بەڵام لە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆوە دەبێتە ٨٠٠ دینار و موحەسەنیش لە هەزار و ٥٠ دینارەوە دەبێتە هەزار دینار و سۆپەریش لە هەزار و ٢٠٠ دینارەوە دەبێتە هەزار و ١٥٠ دینار، هاوکات غازیش لە ٥٧٥ دینارەوە دەبێت بە ٥٥٠ دینار.