عێراق رووبەری تەرخانکراوی ئاسمانی بۆ گەشتی فڕۆکەی سەربازی کەمکردەوە

  2024-04-07  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری گواستنەوەی عێراق ڕایدەگەیەنێت: عێراق رووبەری تەرخانکراوی ئاسمانی بۆ گەشتی فڕۆکەی سەربازی کەمکردەوە و هێڵە فڕۆکەوانییەکان بەشێوەیەکی فراوان دەستیانکردووە بە بەکارهێنانی ئاسمانی عێراق بۆ گواستنەوەی گەشتیاران.

مەیسەم سافی، وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق ئاماژەی بەوەشکردوە، هێڵە ئاسمانییەکان خواستی خۆیان دەربڕیووە لەمەودوا زیاتر ئاسمانی عێراق بۆ گەشتەکانیان بەکاربهێنن، دوای ئەوەی بەغداد بڕیاریدا روبەڕوی تەرخانکراو بۆ گەشتی فڕۆکەی سەربازی کەمبکاتەوە.

ئەوەشی خستوەتەڕو، لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی بەغدادیش سەرقاڵی بەئەلیکترۆنیکردنی خزمەتگوزارییەکانن تا بتوانن کاروباری گەشتیاران ئاسان بکەن و پێشوازی لە زۆرترین گەشتیار بکەن.


ڕیکلام