عێراق قەرز بە دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان دەدات

  2024-04-07  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق ڕایدەگەیەنێت: بەم نزیکانە پیدانی قەرز بەدەرچوانی زانکۆ و ئەو گەنجانەی بێکارن و بەدوای کاردا دەگەڕین دەستپێدەکاتەوە.

نەجم عقابی، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی رایگەیاند: بەگوێرەی یاسای پشتیوانی پڕۆژە بچوکەکان ژمارە ١٤ـی ساڵی ٢٠٢٣ و دوای گەڕانەوەی بەشێک لەو پارانەی وەک قەرز درابوون بە گەنجان، بڕیارە لە داهاتویەکی نزیکدا قۆناغێکی دیکەی پێدانی قەرزی بچوک دەستپێبکەنەوە"

هاوکات ئاماژەی بەوەشدا، .دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکان و ئەوانەی بێکارن، لەرێگەی ئەلیکترۆنییەوە دەتوانن داواکاری بۆ وەرگرتنی قەرز پێشکەش بکەن.

شایانی باسە تائیستا دیارنییە ئەو بڕیارەی وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی  گەنجان و لاوان  و دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگاکانی هەرێم دەگرێتەوە یاخود نا.


ڕیکلام