بیرێکی دیکەی نەوت لە کەرکوک لێدرا

  2024-04-09  | 
دۆسیە:  کەرکوک
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایدەگەیەنێت، بیرێکی دیکەی نەوتیان بە قوڵایی هەزار و ٨١٠ مەتر لێداوە.

وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، کارمەندانی کۆمپانیای هەڵکۆڵینی نەوت لە عێراق، هەڵکەندنی بیریی نەوتی (بای حەسەن/ ١٩٩) لە کێڵگەی نەوتی بای حەسەن لە رۆژئاوای کەرکوک لە بەرژەوەندیی کۆمپانیای نەوتی باکوور تەواوکردووە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە ، هەڵکەندنی بیرەکە بە قوڵایی هەزار و ٨١٠ مەتر بە بەکارهێنانی ئامێری هەڵکۆڵینی IDC ٢٢٢ ئەنجامداوە.
 


ڕیکلام