داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیار دینار بووە

  2024-04-26  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ماڵپەڕی شەفافیەت بڵاویکردەوە، داهاتی هەفتەی رابردووی سنووری سلێمانی 20 ملیار و 119 ملیۆن و 953 هەزار و 306 دینار بووە.

ماڵپەڕی شەفافیەت بۆ چاودێری و رێكخستنی داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی و هەڵەبجە و هەردوو ئیدارەی راپەڕین و گەرمیان داهاتی یەك هەفتەی راگەیاندووە بەشێوەیەك،  بڕی 20 ملیار و 119 ملیۆن و 953 هەزار و 306 دینار بووە ، بەجۆرێك كە 73% ی داهاتەکە بەشێوەی نەختینەیە و 15%داهاتەکە بەشێوەی چەکە و 12%داهاتەکە مقاصەیە.

رۆژی 15-12-2022 دوای 30 ساڵ، حكومەتی هەرێمی كوردستان لەسەر دەستی قوباد تاڵەبانی بوو بەخاوەنی پڕۆژەی شەفافییەت لە داهات و خەرجی.

 

 

 


ڕیکلام