باڵیۆزی ئەمریکا: داوا لە عێراق دەکەین لێکۆڵینەوە لە هێرشەکەی کۆرومۆر بکەن

  2024-04-27  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەمریکا لە رێگەی باڵوێزەکەی لە عێراق لەسەر هێرشکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر هاتە دەنگ و دەڵێت، "بە توندی هێرشەکەی سەر ژێرخانی وزە لە هەرێمی کوردستانی عێراق ئیدانە دەکەین و داواش لە عێراق دەکەن لێکۆڵینەوە لە هێرشەکە بکات".

ئەلینا رۆمانۆوسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس بڵاویکردەوە،  بەتوندی ئیدانەی هێرشەکەی سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر دەکەین کە بووە هۆی زیانگەیاندن بە ژێرخانی وزەی هەرێمی کوردستان و چەندین قوربانی لێکەوتەوە.

راشیگەیاندوە، داوا لە حکومەتی عێراق دەکەین لێکۆڵینەوەی تەواوەتی بکەن لە و هێرشە و تاوانباران بدرێنە دادگا تا بە سزای یاسایی خۆیان بگەن.

ئاماژەی بەوەشداوە، ئەمریکا بەردەوام دەبێت لە کارکردن لەگەڵ حکومەتی عێراق و حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پشتیوانی لە ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری عێراق.

باڵوێزی ئەمریکا لەکۆتایی پەیامەکەیدا،  سەرەخۆشیی ئاڕاستەی کەسوکاری ئەو کەسانە کرد کە لەو هێرشەدا گیانیان لەدەستدا.


ڕیکلام