سعودیە یەكەم رۆژی جەژنی قوربان دیاری دەکات

  2020-07-20  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دادگای باڵای سعودیەداوا لە هاوڵاتیان دەکات چاودێری دەرکەوتنی مانگ بکەن تاوەکو یەکەم رۆژی جەژنی قوربان دیاری بکرێت.

وەزارەتى ئەوقافى هەریم لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،  ئێوارەی ئەمرۆ دووشەممە 20ى تەمووزى 2020، کە  بەرامبەرە بە ٢٩ ی ذوالقعدة ١٤٤١ کۆچی، لێژنەی باڵای بینینی مانگ لە وڵاتی (عەرەبستانی سعودیە) کۆدەبێتەوە چاودێری بینینی مانگ دەکەن.

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە،  ھەر ئەمرۆش لە وڵاتی سعودیە بریار لەبارەی دەست نیشان کردنی ڕۆژی وەستان لەکێوی عەرەفە و یەکەمین ڕۆژی جەژنی قوربانی پیرۆز دەدرێت، هاوکات دواش لە هاوڵاتیان کراوە چاودێری دەرکەوتنی مانگ بکەن.

پێشتریش تۆڕى هەواڵى ژیان لە زارى نەبەز ئیسماعێل وتەبێژى وەزارەتى ئەوقافى هەرێم بڵاویکردەوە، دیاریکردنى جەژنى قوربان پەیوەستە بە مانگى عەرەبى و مەرجە شەرعییەکانى حەج کردنەوە، دوو سبەى یەکەم رۆژى جەژن دیاریدەکرێت.