سه‌رۆك و جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی کوردستان دۆخی سیاسی و ئابوورى و ته‌ندروستی و په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌رێم و به‌غدایان له‌گه‌ڵ گروپی په‌رله‌مانتارانى دۆستی كوردستان له‌په‌رله‌مانی به‌ریتانیا تاوتوێکرد.
سەرۆکایەتی پەرلەمانی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشهمه 2020/7/21، د.رێواز فایه‌ق سه‌رۆكی په‌رله‌مانى كوردستان و هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ گرووپی په‌رله‌مانتارانى دۆستی كوردستان له‌په‌رله‌مانی به‌ریتانیا له‌رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفڕانسێكهوه كه له‌لایه‌ن نوێنه‌رایه‌تیی حكومه‌تی هه‌رێم له‌وڵاتی به‌ریتانیا رێكخرابوو، تیشكیان خستووتەسهر دۆخی سیاسی و ئابوورى و ته‌ندروستى و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی فیدرالیى عێراق .
ئاماژە بەوەشکراوە، له‌ڤیدیۆ كۆنفڕانسه‌كه‌دا سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان رایگەیاندووە، دانوستاندنه‌كانى نێوان هه‌رێم و به‌غدا به‌رده‌وامن بۆ گه‌یشتن به‌رێككه‌وتن له‌سه‌ر ئه‌و كێشه ههڵپهسێرداوانهى نێوان هه‌ردوولا و هیوادارین كێشه‌كان له‌رێگه‌ی لێكتێگه‌یشتن و به‌پێی ده‌ستوورى عێراق چاره‌سه‌ر بكرێن.
سه‌باره‌ت بهدۆخى ئابووریی هه‌رێمیش، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌کردووە، كهههوڵهكان به‌رده‌وامن بۆ چاره‌سه‌ركردنی دۆخی ئابوورى و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش حكومه‌تى هه‌رێم ده‌ستیكردووه به‌جێبه‌جێكردنی هه‌نگاوه‌كانی پرۆسه‌ی چاكسازی و پشتیوانی و ئاماده‌یى په‌رله‌مانیشی بۆ حكومه‌ت ده‌ربڕی كه له‌ڕووی یاساییه‌وه هه‌رشتێك پێویست بێت بۆ ئه‌و پرۆسه‌یه درێغی لێناكه‌ن.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، كه ناكرێت هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا پشت به‌كه‌رتی نه‌وت و وزه ببه‌ستێت وه‌ك سه‌رچاوه‌یه‌كی سه‌ره‌كیی داهات، به‌ڵكو پێویسته گرنگی به‌كه‌رته‌كانی دیكه‌ش بدات به‌تایبه‌ت هه‌ردوو كه‌رتی كشتوكاڵ و پیشه‌سازی .
لای خۆشیەوە هێمن هه‌ورامی جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ڤیدیۆ كۆنفڕانسه‌كه‌دا ئاماژه‌ی به‌وه کردووە كه هه‌وڵه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان بۆ راپه‌ڕاندنی ئه‌رك و كاره‌كانی به‌رده‌وامه له‌به‌دواداچوونى كاره‌كانی حكومه‌ت و ده‌ركردنی ئه‌و یاسایانه‌ی كه‌پێویستن بۆ خزمه‌تكردنی زیاتری خه‌ڵكی كوردستان .
هه‌روه‌ها باسی له‌پرسی مووچه كردووە و رایگه‌یاندووە، له‌رێگه‌ی هه‌وڵی هه‌مه‌لایه‌نه‌وه هه‌نگاوه‌كان به‌رده‌وامن بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و پرسه و له‌هه‌مانكاتیشدا دانوستاندنه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا به‌رده‌وامن بۆ گه‌یشتن به‌ڕێككه‌وتن.
راشیگەیاندووە، كێشه‌ی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ته‌نیا مووچه نییه، به‌ڵكو چه‌ندین پرسی تریش هه‌ن كه تائێستا به‌هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه وه‌ك پرسی كه‌ركوك و ناوچه دابڕێنراوه‌كانی تر.
هەر لە راگەیەندراوەکەی پەرلەمانی کوردستاندا هاتووە، مه‌به‌ست له‌سازكردنی ئه‌و ڤیدیۆ كۆنفڕانسه بۆ ئاماده‌كردنی راپۆرتێكه له‌سه‌ر دۆخی هه‌رێمی كوردستان بۆ په‌رله‌مان و حكومه‌تی به‌ریتانیا له‌لایه‌ن گرووپی په‌رله‌مانتارانى دۆستی كوردستان، كه ساڵانه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته سه‌ردانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ دامه‌زراوه‌كانی هه‌رێم كۆده‌بنه‌وه، به‌ڵام ئه‌مساڵ به‌هۆی ڤایرۆسی كۆڕۆناوه گرووپه‌كه له‌رێگه‌ی ڤیدیۆ كۆنفڕانسه‌كه‌وه راپۆرته‌كه‌یان ئاماده ده‌كه‌ن .
ئاماژە بەوەشکراوە، له‌گرووپی په‌رله‌مانتارانى دۆستی كوردستان له‌په‌رله‌مانی به‌ریتانیا، هه‌ریه‌كە له رۆبه‌رت هاڵفۆن سیاسه‌تمه‌دار و ئه‌ندام په‌رله‌مانی پارتی پارێزگاران و جاك لۆپرستی ئه‌ندام په‌رله‌مانی پارتی پارێزگاران و فیریال كلارك ئه‌ندام په‌رله‌مانی پارتی كار و جه‌یسن مهكارنتی سیاسهتمهدارو ئه‌ندام په‌رله‌مانی پارتی پارێزگاران گارى كێنت سكرتێری گرووپی په‌رله‌مانتارانی به‌ریتانیا بۆ دۆستایه‌تیی هه‌رێمی كوردستان له‌ڤیدیۆ كۆنفڕانسه‌كه‌دا به‌شداربوون و تیایدا راو سه‌رنج و پێشنیازه‌كانی خۆیان سه‌باره‌ت به‌و پرسانه خسته‌ڕوو كه له‌ڤیدیۆ كۆنفڕانسه‌كه‌دا خرانه‌ڕوو و چه‌ندین پرسیاریشیان ئاراسته‌ی سه‌رۆكی په‌رله‌مان و جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مان كرد و ئه‌وانیش لای خۆیانه‌وه وه‌ڵامی پێویستی سه‌رجه‌م پرسیاره‌كانیان دایه‌وه.