وەزارەتی ناوخۆی هەرێم کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمی رێگەپێدانی ئەلکترۆنی ئاشکراکرد

  2020-07-21  | 
هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان کاتی پڕکردنەوەی فۆڕمی رێگەپێدانی ئەلکترۆنی بۆ هاتووچۆکردن لە نێوان پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی ئاشکراکرد.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، جگە لەوەی دەسەڵاتمان داوەتە پارێزگاکان، داواشمانکردووە کە بە شێوەیەکی نیزامی و لە چوارچێوەی ڕێکارە تەندروستییەکاندا کار بە سیستەمی ئەلکترۆنی بکرێت لە بازگەکان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، بڕیاریانداوە ئاسانکاریی زیاتر بکرێت بۆ هاوڵاتیان بۆ هاتووچۆکردنیان لە نێوان پارێزگاکاندا لەڕێگەی پڕکردنەوەی فۆڕمی رێگەپێدانی ئەلکترۆنی.

وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاندووە، ئێستا هاوڵاتیان دەتوانن بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی رێگەپێدانی ئەلکترۆنی، لە کاتژێر ٩ بەیانی هەموو رۆژێک تاوەکو ٢ی پاشنیوەڕۆ سەردانی ماڵپەری وەزارەتی ناوخۆ بکەن.



ڕیکلام