تەندروستی دهۆك: پابەندبوون زیاتر نەبێت ئامارەكانی كۆرۆنا زیاد دەكات

  2020-07-23  | 
نزار عیسمەت، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی دهۆک
فۆتۆ: مازن شنگالی
دۆسیە:  دهۆک
 مازن شنگالی
بەڕێوەبەری تەندروستی دهۆك رایگەیاند، لەگەڵ ئاسانكاریەكانی هاتووچۆ لەلایەن حكومەتی هەرێمەوە ئەگەر پابەندبوون نەبێت پێشبینی دەكەن ئامارەكانی كۆرۆنا لە پارێزگاكەیان زیاد بكات.

نزار عیسمەت، رایگەیاند، لە پارێزگای دهۆك لە ماوەی رابردوو بەشێوەیەكی بەرچاو حاڵەتەكانی تووشبوونی كۆرۆنا زیادیانكرد، بۆیە لەم كاتەدا پێویستمان بە كەرەستەكانی خۆپارێزی زۆرتر هەیە. 

ئەو وتیشی: پێشبینی دەكەین لەگەڵ ئەو ئاسانكاریانەی حكومەتی هەرێمی كوردستان ئەگەر پابەندبوونی خەڵكی نەبێت ژمارەكان زیاد بكەن، بەڵام هاتوچۆ و پابەندنەبوون نەبێت بێگومان پێشبینی دەكەین ژمارەكان زیادنەكەن. 

بەڕێوەبەری تەندروستی دهۆك ئاماژەی بەوەكرد، پێویستە پابەندبین بە ڕێنماییەكان و ژیانیش ئاسایی بكەینەوە، ئەو كاتە مەترسیەكان زیاتر نابن. بەڵام هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان بە بێ پابەندبوون ژمارەكان زیاتر دەكات. 

عیسمەت لە كاتی وەرگرتنی بڕێك هاوكاری كەرەستەی خۆپارێزی لە زانكۆی ئەمریكی شارەكە وتیشی، كارمەندێكی هاتووچۆی دهۆك لەكاتی ئەركدا بەهۆی ئەوەی كاری لەگەڵ ئۆتۆمبێلی بارهەڵگربووە تووشی ڤایرۆسەكە بووە، ئەوانەشی كە بەركەوتنیان هەبووە لەگەڵیدا كەرەنتین كراون و پشكنینیان بۆكراوە. 

تا ئێستا لە شاری دهۆك 357 كەس توشی ڤایرۆسەكە بوون و لەو ژمارەیەش 285یان چاكبوونەتەوە و 72 كەس لە نەخۆشخانەكاندا ماونەتەوە و هیچ حاڵەتێكی گیان لەدەستدان لەو پارێزگایەدا تۆمار نەكراوە. 

پارێزگای دهۆك لە رووی ژمارەی دانیشتوانەوە سێهەمین پارێزگای هەرێمی كوردستانەو بە گوێریە ئامارە بڵاوكراوەكان دانیشتوانی شارەكە نزیكەی 250 هەزار كەسە.