لە چەمچەماڵ بەهۆكارێكی نادیار هاوڵاتیەك كوژرا

  2020-07-24  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
كەمێك لەمەوبەر هاوڵاتیەك لە شارۆچكەی چەمچەماڵ تەقەی لێكرا و بەهۆیەوە گیانی لەدەستدا.

شەریف رەحیم، جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ، بە (تۆڕی ھەواڵی ژیان)ی راگەیاند، كەمێك لەمەوبەر تەرمی ھاوڵاتیەك گەیەندرایە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی چەمچەماڵ ئاسەواری پێنج فیشەك بە جەستەیەوە بوو. 

جێگری بەڕێوەبەری تەندروستی چەمچەماڵ وتیشی: ئەو ھاوڵاتیە كەسێكی گەنج بووە لە دایك بووی 1995 تا ئێستاش ھۆكاری كوشتنەكەی نەزاندراوە. 

بەگوێرەی زانیاریەكان رووداوەکە لە ناوبازاڕی قەزاکە بووە و لە شەقامی پزیشکان و پۆلیس دەستیكردووە بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە، بەڵام تا ئێستا هۆكاری كوشتنی ئەو هاوڵاتیە نەزاندراوە. 



ڕیکلام