ئێران مەرجەکانی بۆ سەردانکردنی وڵاتەکەی لە هەرێمەوە راگەیاند

  2020-07-25  | 
دۆسیە:  هەرێمى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فەرماندەی شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان رایگەیاند، بە پێی پەسەندكراوی یاسای نوێی وڵاتەكەی بەشێك لە خەڵكی هەرێمی كوردستان دەتوانن لە ڕێگای سنوری باشامخەوە بچنە ناو ئێران.

ئارتیكاس ئێقباڵ، لەبارەی ئەو كەسانەی كە دەتوانن لە رێگەی دەروازەی سنوری باشماخەوە بچنە خاكی ئێرانەوە ئەوانەن كە مۆڵەتی دانیشتنی كاتی، ڤیزەی كار، ڤیزەی پزیشكی و خوێندنیان هەیە. 

فەرماندەی ئەو دەروازەیە روونیشیكردەوە، ئەو كەسانەی رێیان پێدەدرێت جگە لە مۆڵەتی تەندروستی خۆیان و پاسپۆرت و ڤیزا ڕادەستی فەرمانبەرانی ئەو سنورە دەكەن دەبێت رێكارە تەندروستیەكانیش لەبەرچاو بگرن.

ئەوەشی راگەیاند گروپی پزیشكیان داناوە لە دەروازە سنوریەكە و پشكنین بۆ گەشتیاران دەكات هەر كەسێك نیشانەكانی كۆرۆنای هەبێت رێگری گەشتكردنی لێدەگیرێت. 

ئەو بەرپرسەی ئێران بە ئاژانسی میهری ئێرانی راگەیاندووە ئەو كەسانەی هەرێمی كوردستان لە ئێراندان هیچ رێگریەك نیە بۆ گەڕانەوەیان بەڵام "هێشتا لایەنی عێراقی لە چوونە ژوورەوەی هەندێك كەس بۆ وڵاتی خۆیان ڕێگری دەكات".