سەرۆکی پەرلەمان پەرلەمانتاران بۆ کۆبوونەوەکەی سبەی بانگهێشت دەکات، دوای ئەوەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان دواخرا، کارنامەى کۆبوونەوەکەش ئاشکراکرا.
سەرۆکی پەرلەمان پەرلەمانتاران بۆ کۆبوونەوەکەی سبەی بانگهێشت دەکات، دوای ئەوەی کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی پەرلەمانی کوردستان دواخرا، کارنامەى کۆبوونەوەکەش ئاشکراکرا.
رێواز فایەق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان لە بانگهێشتنامەیەکدا پەرلەمانتارانى بۆ کۆبوونەوەى سبەینێى پەرلەمانى کوردستان بانگهێشت کرد.
لە نوساوێکیشدا بەفەرمى کارنامەى کۆبوونەوەکەى سبەینێى پەرلەمان بڵاوکراوەتەوە و تیایدا هاتووە، لە بڕگەى یەکەمى دانیشتنەکەدا خوێندنەوە بۆ پرۆژەیاساى له ئهستۆكردنی فهرمانبهران لهههرێمی كوردستان، پێشنیازی یاسای بهڕێوهبردن و پاراستنی شوێنهوارو كهلهپوور لهههرێمی كوردستان-عیراق، پێشنیازی یاسای ڕێكخستنی میدیای ئهلیكترۆنی لهههرێم دەکڕیت.
تەوەرێکى دیکەى بەرنامەى کارى کۆبوونەوەکە تایبەتە بە دەنگدان لەسەر داواکارى دەستلەکارکێشانەوەى پەرلەمانتار سۆران عومەر.
ئەمە لەکتێکدایە، بڕیاربوو ئەمڕۆ دانیشتنى پەرلەمانى کوردستان بەڕێوە بچێت، بەڵام بە بڕیاری دەستەى سەرۆکایەتى دانیشتنەکە بۆ سبەینێ دووشەممە دواخرا.