سەرۆکى پەرلەمان داواى لێبوردن لە خەڵکى کوردستان دەکات

  2020-07-27  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لەبارەى ئەنجام نەدانى کۆبوونەوەکانى پەرلەمانى کوردستان، سەرۆکى پەرلەمان دواى لێبوردنى لە خەڵکى کوردستان دەکات و دەڵێت "پێنج مانگە دەست و پێم بەستراوە"

لە دانیشتنى ئەمڕۆى پەرلەماندا، لە چوارچێوەى پرسیارى پەرلەمانتاراندا، رێواز فایەق، سەرۆکى پەرلەمانى کوردستان داواى لێبوردنى لە خەڵکى کوردستان کردو رایگەیاند، دۆخێکى سیاسى نەخوازراو وایکردووە کۆبوونەوەى پەرلەمان نەکرێت.

وتى"دۆخێکى سیاسى و قەیرانێکى سیاسى دروستکراو هەبووە لەناو پەرلەمانى کوردستان وەک سەرۆکى پەرلەمان گیرۆدەى ئەو قەیرانە سیاسیەبووم کە هێنراوەتە پەرلەمان و ماوەى پێنج مانگە دانیشتن نەکرواوە بەهۆى ئەوەى من دەست و پێم پێوەند بووە نەمتوانیوە دانیشتنەکانى پەرلەمان بەڕێوەببەم".

داواشیکرد واز لەموزایەدە بەسەر سەرۆکى پەرلەمان بهینن، ئەگەر هۆکارێک هەبووبێت بۆ ئەنجام نەدانى کۆبوونەوە لە پەرلەمانى کوردستان لەماوەى پێنج مانگى رابردوودا  خەتاى سەرۆکى پەرلەمان بووە دۆخێکى سیاسى ناجۆر وایکردووە سەرۆکى ەرلەمان کۆبوونەوە نەکات.

داڕشتنەوە: شادان حەسەن