ئەمڕۆ چوارشەممە، حکومەتی هەرێمی کوردستان، ڕاگەیاندراوێکی سەبارەت بە پشووی ڕۆژانی چەژن بڵاوکردەوە .
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: پشووی ڕۆژانی چەژن، لە هەینییەوە کە یەکەم ڕۆژی جەژنی پیرۆزی قوربانە، دەستپێدەکات و تا ڕۆژی سێشەممە بەردەوام دەبێت. واتە لە ٣١ی تەمموزی ٢٠٢٠ تا ٤ی ئاب پشووی فەرمی دەبێت.
ئاماژە بەوەشکراوە، ڕۆژی چواشەممە، کە دەکاتە ٥ی ئابی ٢٠٢٠، دەوامی سەرجەم فەرمانەگەکان دەستپێدەکەنەوە و دۆخەکە ئاسایی دەبێتەوە.
بەبەراورد بە جەژنەکانی رابردوو، لە ئەمساڵ جەژنی قوربان جیاوازە، بەھۆی ھەبوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا و گرتنەبەری رێکارە خۆپارێزییەکان.
داڕشتنەوە:شادان حەسەن