وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان داوایكردووە، بڕی 10 سەنت بخرێتە سەر هەر هیلكەیەكی تروكاندن .
لە ڕاگەیەندراوێكدا بێگەرد تاڵەبانی وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاوی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بەوەكردووە، لە پێناو پاراستتنی بەرهەمی ناوخۆیی و خۆماڵی داوایانكردووە، بڕی 10 سەنت وەك باج و گومرگ بخرێتە سەر هەر هێلكەیەك كە لەدەرەوە دەهێنرێت بۆ مەبەستی تروكاندن .
لە ڕاگەیەندراوەكەدا وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو وتوویەتی " لەپێناو پاراستنی بەرهەمی خۆماڵی و وەک پاڵپشتی بۆ پڕۆژەکانی خۆمان بڕیارماندا (10) دە سەنت باجی گومرگی بخەینە سەر هێلکەی تروکاندن تاوەکو کاتێکی نادیار ".
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوێكی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو بڕیارەكە لە ڕۆژی 9ی مانگی ئابی داهاتوو دەچێتە بواری جییەجێكردنەوە .