ھاوردەکردنی چەند بەروبوومێکی کشتوکاڵی قەدەغە کرا

  2020-07-15  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاوی هەرێم، ئەمڕۆ لە ڕاگەیاندراوێکدا، بڕیایدا بە قەدەغەکردنی بەشێک لە بەروبوومە کشتوکاڵییەکان .

لە ڕاگەیاندراوەکەدا ھاتووە: "لەپێناو پاراستنی بەرهەمی ناوخۆیی، بڕیاری قەدەغەکردنی هاوردەکردنی هەریەک لە هەنار، هەنجیر، سێو، شوتی، پەتاتە، خەیار و هەنگوینماندا ".

ئاماژە بەوەشکراوە کە ئەو بڕیارە لە یەکی مانگی ھەشتی ئەمساڵ، کاری پێدەکرێت و ھەر کەسێکیش پابەندی نەبێت، سزا دەدرێت .

ئەوە کاتێکدایە، پێشووتر باجێکی زۆر لەسەر ئەو بەروبوومانە بووە، بەڵام، ئێستا بۆ ڕێگریکردن لە ھاوردەکردنی بەروبوومی دەرەکی، وەزارەتی کشتوکاڵ و سەرچاوەکانی ئاو، بڕیار قەدەغەکردنی ھاوردەکردنی بەشێک لە بەروبوومە کشتوكاڵییەکانی دا.



ڕیکلام