ئەمڕۆ پۆلیسی فیدراڵی،عەرەبی هاوردەیان بۆگوندەکانی سنوری داودەو دووزخورماتوو بردوە و کوردەکانیش رێگریان لێکردوون و لە ئەنجامدا گرژى لەنیوان هەردوولا دروستبووە.
ئەمڕۆ عەرەبی هاوردە بۆگوندە کوردنشینەکانی سنوری داودە و دووزخورماتوو براوە، کوردەکانیش رێگریان لێکردوون و لە ئەنجامدا گرژی لەنیوان هەردوولا دروستبووە.
پەیامنێری (تۆڕی هەواڵی ژیان) رایگەیاند، ئەو عەرەبە ھاوردانە ساڵی 2003 دووزخورماتوویان بەجێھێشتووە و ئێستا بە ھاوکاری سوپای عێراق ھێنراونەتەوە ناوچەکە بۆ ئەوەی دووبارە لەسەر زەوی کورد نیشتەجێبکرێنەوە.
وتیشی، لە ئێستادا عەرەبە هاوردەکان خێوەت و ئاڵای عێراقیان هەڵداوە، ژمارەیەکى زۆر لە هێزى پۆلیسى فیدراڵیش لە سنورەکەبڵاوەیان پێکراوە، گەڕانەوەیان بۆ گوندە کوردنشینەکان نیگەرانی کوردەکانی لێکەوتووەتەوە و لە ئەنجامدا شەڕو دەمەقاڵی لە نێوان کورد و عەرەبەهاوردەکاندا دروستبووە و تائێستاش شەڕ بەردەوامە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو عەرەبە هاوردانە مەبەستیانە جارێکی دیکە دەست بەسەر زەوی و زاری کوردەکاندا بگرنەوە.