2447 کەسى دیکە لە عێراق تووشى کۆرۆنا بوون

  2020-08-02  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا 2447 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون و 63کەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە

لەڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئەمڕۆ بڵاویکردەوە، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، 2611 کەس لە پەتای کۆرۆنا چاکبوونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە .

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە، لە هەولێر 82 کەس لەهەولێر چاکبوونەتەوە و لە سلێمانی 7 کەس و لە دهۆک ٥ کەس و لەکەرکوک 212 کەسی دیکە چاکبوونەتەوە .

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەمڕۆ 14 هەزار و 399 کەس پشکنینی بۆکراوە و بەوەش ژمارەی ئەو کەسانەی لەسەرەتای سەرهەڵدانی پەتاکەوە پشکنینیان بۆ کراوە گەیشتووەتە 1029159 کەس .

لەوەتەی  ڤایرۆسی کۆرۆنا لە عێراق بڵاوبووەتەوە، 129 هەزار و 151 کەس تووشی کۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 91 هەزار و 151 کەس چاکبوونەتەوە و ٤ هەزار و 868 کەسیش گیانیان لەدەستداوە .