دوای کاتژمێر 12ى شەو ڕێکارە نوێیەکانى کۆرنا لە هەرێم جێبەجێدەکرێن

  2020-08-04  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە دواى کاتژمێر 12 ئەمشەوەوە سەرجەم ڕێکارە نوێیەکانى خۆپارێزی بۆ بەرنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەهەرێمى کوردستان جێبەجێدەکرێن.

بە پێى ئەو بڕیارانەى کە وەزارەتى ناوخۆ دەریکردووە، هاتووچۆ لەنێوان پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان قەدەغە دەکرێت، راگرتنى هاتووچۆ لە نێوان ئیدارە سەربەخۆکان و بەردەوام دەبێت و  لە حاڵەتى زۆر پێویستیش بەپێى رێگەپێدانى ئەلکترۆنى دەبێت.

لە بڕیارەکاندا هاتووە، لە شەوەوە هاتووچۆکردن لە نێوان هەرێمى کوردستان و پارێزگاکانى عێراق بۆ ماوەی یەک هەفتە رادەگیرێت و سەرجەم شوێنە گشتیەکانى وەک مارکێت، رێستۆرانت و شوێنە بازرگانییەکان، نابێت رێگە بەچوونە ژوورەوەى هاوڵاتیان بدەن بەبێ دەمامک.

هەر بەپێى ئەو بڕیارە نوێیانەى دەرکراوە، سەرجەم سەنتەر و نۆرینگەکانى پزیشکى ددان، کارمەندانى تەندروستى و تاقیگەى بۆ ماوەى 14 رۆژ دادەخرێن، لەگەڵ داخستنى شوێنە گەشتیاریەکان و پارک و چایخانە و کافتریاکان.



ڕیکلام