تووشبوون بە کۆرۆنا لەهەرێم لەرۆژێکدا ژمارەیەکی پێوانەیی تۆمارکرد

  2020-08-05  | 
هەولێر
یەكێک لە نەخۆشخانەکانی تایبەت بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٤٠٤ کەس تووشی کۆرۆنا بوون و ئەوەش بۆ یەکەم جارە لە هەرێمی کوردستان، لە یەک رۆژدا ئەو ژمارە زۆرە تووشی کۆرۆنا دەبن.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە دواین راگەیەندراوی خۆیدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ٤٠٤ تووشبووی دیکەی ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە هەرێم تۆمارکراون و زۆرترین ژمارەش لە پارێزگای هەولێر تۆمارکراوە کە ٢١٨ کەسن.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لەو ماوەیەدا ١١ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە شەش کەسیان لە هەولێر، دوو کەس لە سلێمانی و سێ کەسی دیکەش لە گەرمیان بوون.

دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19

ژمارە (١٦٢)

١-کەرەنتین: (١٢٤ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)

٨٠٤ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ١٥ شوێنی جیاواز (١١٠ سلێمانی)، (٦٩٤ دهۆك).

٢- پشکنین: (٢٢٩٦ پشکنینی نوێ)

(٦٣٧ هەولێر)، (٣٢١ سلێمانی، ٢١٣ گەرمیان)، (١٠٩٠ دهۆك)، (٣٥ هەڵەبجە)

٣-تووشبوو: (٤٠٤ تووشبووی نوێ)

٢١٨ هەولێر

٣٥ سلێمانی، ٢٩ گەرمیان

١٠١ دهۆك

٢١ هەلەبجە

٤- چاکبوون: (١٦٠ چاکبوون)

٧٤ هەولێر

٤٦ گەرمیان

٢٩ دهۆك

١١ هەڵەبجە

٥-مردن: (١١ مردن)

٦ هەولێر

٢ سلێمانی، ٣ گەرمیان

ئاماری گشتی :

کەڕەنتین ٢١٣٦٧ هاوڵاتی (٢٠٥٦٣ دەرچوو)

پشکنین ٢١٦١٧٢ (٩١٣٠٥ هەولێر، ٦٨٠٣٢ سلێمانی، ٥٤٧٩٨ دهۆك، ٢٠٣٧ هەڵەبجە)

تووشبوون ١٥٥٧٧ (٥٤١٧ هەولێر، ٨٧٦٢ سلێمانی، ٩٠٢ دهۆك، ٤٩٦ هەڵەبجە)

چاکبوون ٩٧١١ (٣٣٣٧ هەولێر، ٥٥٢٨ سلێمانی، ٤٠٥ دهۆك، ٤٤١ هەڵەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانە ٥٢٩٦ (١٩٣٢ هەولێر، ٢٧٩٩ سلێمانی، ٤٩١ دهۆك، ٤٧ هەڵەبجە)

مردن ٥٩٧ (١٤٨ هەولێر، ٤٣٥ سلێمانی، ٦ دهۆك ، ٨ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

٥ی ئاب ٢٠٢٠




ڕیکلام