تەندروستی هەولێر: دە هێندەی پێشتر ئۆکسجین لەنەخۆشخانەکان بەکاردەهێنین

  2020-08-06  | 
وێنەى کۆنگرەرۆژنامەوانیەکە
فۆتۆ: ئەیوب ساڵح
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێر رایگەیاند، ژمارەیەک لە تووشبووانی کۆرۆنا نیشانەکانیان قورسە و پێویستیان بە چاودێری چڕ و ئۆکسجین هەیە، دەشڵێت "ئێستا دە هێندەی پێشتر ئۆکسجین لەنەخۆشخانەکان بەکاردەهێنین".

د. دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەولێرلە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدارایگەیاند، ژمارەی تووشبوون بەکۆرۆنا روو لەبەرزبوونەوەیە، بەهۆی زۆری رێژەی تووشبوونیش پێویست بوو نەخۆشخانەی دیکە دابینبکەن بۆ چارەسەرکردن.

وتیشی، بۆهۆی زۆربوونی ژمارەی تووشبووان وایکردووە رۆژانە هاوڵاتیان بە نیشانەکانی پەتاکەوە سەردانی نەخۆشخانەکانی تایبەت بەکۆرۆنا بکەن و هەندێکیان نیشانەکانیان قورسە و پێویستیان بە چاودێری چڕ و ئۆکسجین هەیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی نەخۆشخانەی رۆژئاوا تایبەتکرا بە چارەسەرکردنی نەخۆشانی کۆرۆنا، تواندراوە 37 نەخۆش وەربگرێت و ئەو رێژەی ئۆکسجینەی لەکاتی نەخۆشیەکانی دیکە خەرجکراوە، ئەگەر بەراوردی بکرێت بەو ئۆکسجینەی بۆ کۆرۆنا خەرجدەکرێت دە هێندە زیاترە.

ئەمە لەکاتێکدایە، لە 2ی ئابی 2020، نه‌خۆشخانه‌ی فریاكه‌وتنی هه‌ولێر تایبه‌تكراوه‌ به‌ تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا، بەهۆی زۆربوونی رێژەی تووشبووان لە سنوری پارێزگاکە.


ڕیکلام