لە ماوەی مانگی رابردوو توركیا لە عەفرین 78 هاوڵاتی فڕاندووە

  2020-08-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
تەنها لە ماوەی مانگی رابردوودا سوپای توركیا و گروپە چەكدارە سوریەكانی سەر بە توركیا 78 هاوڵاتی مەدەنی خەڵكی عەفرینیان فرشاندووە و كە لە نێویاندا چوار ژنی تێدا بووە.

ئیبراهیم شێخۆ، وتەبێژی ڕێكخراوی مافی مرۆڤی عەفرین، رایگەیاند، سوپای توركیا و گروپە چەكدارەكانی سەر بەو وڵاتە لە عەفرین لە ماوەی مانگی تەمموزدا 78 هاوڵاتیان فڕاندووە كە لە نێویاندا 12 هاوڵاتی ئەشكەنجە دراون و چواریشیان ژن بوون و سێ منداڵیش لە نێ, فڕێندراوەكاندا چارەنوسیان نادیارە. 

وتەبێژی رێكخراوەكە راشیگەیاند: لە دەسپیكی قەیرانی سووریاوە هێزە چەكدارەكانی توركیا لە هێلی سنوری سوریا تا ئێستا 464 هاوڵاتی سڤیلیان كوشتووە.

ئەوەشی روونكردەوە سوپای توركیا و گروپەكانی سەر بەو وڵاتە بەشێوەیەكی بەرنامە بۆ داڕێژراو  هەوڵی ڕووخانی ژینگەی كوردستان دەدەن و بۆ دروستكردنی رێگا لە نێوان گوندەكان دەستیان داوەتە بڕینەوەی دارەكان.


ڕیکلام