تەندروستی هەولێر ڕوونکردنەوەیەکی بۆ ڕای گشتی بڵاوکردەوە

  2020-08-06  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
تەندروستی هەولێر لەسەر تیمێکی تەندروستی کە گوایە خزمەتگوزاریی تەندروستی پێشکەش بە تۆشبووانی کۆرۆنا دەکاتى ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردەوە.

بژار موسا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی پارێزگای هەولێر لە ڕوونکردنەوەیەکدا، کە ئاراستەی ڕای گشتی کردووە، ئاماژە بەوە دەکات، لە چەند پەیج و ئەکاونتێك تیمێك بەناوی نەخۆشخانەی ئیماڕاتی خۆیان ناساندووە کەوا خزمەتگوزاری پزیشکی بۆ تووشبووانی کۆڕۆنا ئەنجامدەدەن لەماڵەوە بۆیە بە هەموو لایەك ڕادەگەینین ئەم گروپە یان هەر تیمێکی تر پەیوەندی بەئێمەوە نییە.

لە کۆتایی ڕوونکردنەوەکەدا ووتویەتی " ئێمە بەردەوامین لەپێشکەشکردنی خزمەتگوزاری تەندروستی لەناو نەخۆشخانەکانی تایبەت بەچارەسەری پەتای کۆڕۆنا لە پارێزگای هەولێر".



ڕیکلام