لە بۆردوومانی دوێنێی توركیا لە زاخۆ زیاتر لە 3 هەزار داری چوالە سوتان

  2020-08-09  | 
دۆسیە:  دهۆک
 مێهڤان مەجید
لە بۆردوومانی دوێنی فڕوكە جەنگیەكانی توركیا بۆ سەر ناحیەی باتیفا زیاتر لە سێ ھەزار داری چوالە سوتاون.

دڵشێر عەبدولستار بەرێوەبەری ناحیەی باتیفا لە سنوری قەزای زاخۆ بە (تۆڕی ھەواڵی ژیان) ڕاگەیاند،  لە بۆردوومانی دوێنیی فرۆكەكانی سوپای توركیا بۆ سەر گوندەكانی باتیفا زیاتر سێ ھەزار داری چوالە سوتاون. 

دوێنێ لە بۆردومانی توركیا لە سنوری قەزای زاخۆ كە شەش گوندی ناحیەی باتیفای گرتەوە و لە بەیانی تا ئێوارە بەردەوام بوو، لە چەند ناوچەیەكیشدا لەگەڵ گەریلاكانی پەكەكە شەڕ و پێكدادان روویدا، بە وتەی بەڕێَوەبەری ناحیەكە ئەو بۆردوومانە بووەتە هۆی ئاگر كەوتنەوە. 

دڵشێر عەبدولستار راشیگەیاند، بۆردومانەكەی توركیا گوندەكانی ئەپلەه و پیربلا و باندۆر و چەمكۆرك و خیزاڤای گرتەوە و ئاگرێكی فراوان كەوتەوە، وتیشی: تا ئێستا زیانە ماددیەكان بە دورستی نەزانراوە و نەشتواندراوە لیژنەی تایبەت رەوانە بكەن بەهۆی چڕی و مەترسی بۆردوومانەكان. 

ئەوەشی روونكردەوە تا ئێستا لە سنوری ناحیەكەیان 14 گوند لە ژێر هەڕەشەی بۆردوومانی توركیادان تەنها لە دوێنێدا شەش گوند بۆردومانكراون. 


ڕیکلام