ترەمپ لەسەر داوای پاسەوانەكانی كۆنگرەی رۆژنامەوانی بەجێهێشت

  2020-08-11  | 
یەکێک لە پاسەوانەکان سەرۆکی ئەمریکا لە بوونی رووداوێک ئاگادار دەکاتەوە
فۆتۆ: رۆیتەرز
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا بۆ ماوەی نۆ خولەك كۆنگرەی رۆژنامەوانی لەسەر داخوازی تیمی پاراستنی ئاسایش بەجێهێشت و دواتر گەڕایەوە وتی من سەلامەتم.


بەهۆی ئەوەی تیمی پاراستنی كۆشكی سپی لە كاتی كۆنگرەی رۆژنامەوانی دۆناڵد ترەمپ، تەقەی لە گومانلێكراوێك كرد هەربۆیە كۆنگرە رۆژنامەوانیەكەیان  بە سەرۆكی ئەمریكا بڕی و بۆ ماوەی نۆ خولەك بردیانە شوێنێكی تایبەتی و دواتر گەڕایەوە بۆلای رۆژنامەوانان. 

لەباەری هۆكاری دوورخستنەوەی بۆ ئەو ماوەیە سەرۆكی ئەمریكا وتی "رووداوێكی تەقەكردن هەبووە لە نزیك كۆشكی سپی و كەسێك براوەتە نەخۆشخانە، بەڵام من سەلامەتم و پارێزراوم لەگەڵ ئەم تیمە ئەمنیە". 

 لەوكاتەی پاسەوانەكە لە روداوەكە ئاگاداریكردەوە وتی "ئۆو چی بووە؟!" هەرچەندە سەرۆكی ئەمریكا روونینەكردەوە كە پاسەوانەكانی كۆشكی سپی تەقەیان كردووە بەڵام دواتر میدیای ئەمریكا رایان گەیاند كە پاسەوانەكانی ئەو كۆشكە تەقەیان كردووە.