لەئاکامی ڕووداوێکی هاتووچۆ لەسەر ڕێگەی عەربەت - سلێمانی دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش بریندار بوون .
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی بڵاویکردەوە، شەوی رابردوو ڕووداوێکی هاتووچۆ لەجۆری وەرگەڕان لەسەر ڕێگەی سلێمانی-عەربەت لەفەرعی گوندی خەراجیان ڕوویدا.
ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ئەو رووداوە، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و چواری دیکەش برینداربوون .
بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی سلێمانی راشیگەیاند، هۆکاری ڕووداوەکە بۆ پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکانی هاتووچۆ و تیژڕەوی دەگەڕێتەوە.