زاخۆ.. تەرمی پیاوێک لە ئاودا دۆزرایەوە

  2020-08-14  | 
دۆسیە:  دهۆک
 مێهڤان مەجید
ئەمڕۆ تەرمی گەنجێکیان لەلایەن ھاوڵاتیانی زاخۆ و تیمەکانی بەرگری شارستانی قەزاکە لەئاوی ڕوبارێکدا دوزرایەوە .

بێوار عبدولعەزیز، بەرپرسی پەیوەندییەکان و ڕاگەیاندنی بەرگری شارستانی دھۆک بو توڕی ھەواڵی ژیان ڕاگەیاند " ئەمڕو کاتژمێر ٧ ئێوارەی تەرمی پیاوێک بە مردووی لە ڕوباری زاخودا لەلایەن تیمەکانی بەرگری شارستانی و ھاوڵاتیانەوە دەرھێنراوەتەوە و تەرمەکە رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆ  کراوە .

لەلایەکی ترەوە ئەمیر علی بەرپرسی راگەیاندنی تەندورستی زاخۆ بە توڕی ھەواڵی ژیان وت " کاتژمێر ٧:١٥ خولەک ئاگادارکراین لە خابوری زاخودا تەرمی گەنجێکی تەمەن ١٨ ساڵ بە ناوی ( أ ) ، دوزرایەوە رەوانەی پزیشکی دادی زاخۆمان کردووە ، دواتر بۆ پشتراستبونەوەی لە هۆکاری مردنەکەی ڕەوانەی پزیشکی دادی پارێزگای دھۆکیان کردووە ".

تا ئێستا نازانڕێت ئەم پیاوە دانیشتوی ناوخۆیی هەرێمی کوردستانە ، یا دەرەوەی کوردستان .

لە سەرەتای ئەمساڵەوە لە قەزای زاخۆ پێنج كەس بە خنکان گیانیان لەدەستداوە و تەرمی دوو كەسیان تا ئێستا نەدۆزراونەتەوە .