ژیان دواین زانیاری لەبارەی رووداوی تەقەكردن لە ئەرجومەنە ریشە ئاشكرادەكات

  2020-08-15  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پۆلیسی سلێمانی دواین زانیاری لەبارەی رووداوی تەقەكردن لە رەجومەنە ریشە ئاشكرا دەكات وز دەڵێن تەقەكەرەكە كەسێك بووە لەگەڵ خۆیدا بووە.

سەركەوت ئەحمەد وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە (تۆڕی هەواڵی ژیان)ی رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ هاوڵاتیەك بەناوی ئەرجومەنە ریشە لە گەرەكی راپەڕین لە نێو ئۆتۆمبێلێكدا دەبێت لەگەڵ چەند هاوڕێیەكی خۆیدا، دوای دابەزینیان لە ئۆتۆمبێلەكە یەكێك لەو كەسانە چەند فیشەكێكی ئاراستە دەكات و تەنها یەك فیشەكی بەردەكەوێت. 

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی وتیشی: ئەو هاوڵاتیە ئەوەشی راگەیاندووە شەڕیان نەبووە و بە شێوەیەكی كتوپڕ رووداوەكە روویداوە، لە ئێستاشدا سكاڵای یاسایی تۆمار كردووە. 

ئەو روونیكردەوە ئەو هاوڵاتیە لە ئێٍستادا رەوشی تەندروستی جێگیرە و هێزەكانی پۆلیس دەستیان بە لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە كردووە. 

ئەرجومەنە ریشە یەكێك لە كەسایەتیە دیارەكانی تۆڕە كۆمەڵایەتیەكانە و لەسەر بابەتی جۆراو جۆر قسە دەكات و بەشێوەیەكی بەردەوام دەردەكەوێت.  


ڕیکلام