لە رۆژهەڵاتی كوردستان سێ كۆڵبەر كوژران و برینداربوون

  2020-08-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەهۆی تەقەی هێزە ئەمنیەكانی ئێران لە رۆژهەڵاتی كوردستان كۆڵبەرێك كوژراوە و دوو كۆڵبەری دیكە بریندار بوون.

رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو رایگەیاند، هێزەچەكدارەكانی ئێران لە كوێستانی گوندی (كوران)ی لە سنوری ئورمیە تەقەیان لە كاروانێكی كۆڵبەران كردووە لە ئەنجامدا كۆڵبەرێك گوژراوە و دوانی دیكەش برینداربوون. 

ئەو كەسەی بەوهۆیەوە گیانی لەدەستداوە ناوی سیراج ئەحمەدی تەمەن 37 ساڵ هاوكات هەر لەو هێرشەی هێزە چەكدارەكانی ئێران بۆسەر كۆڵبەران دوو كۆڵبەری دیكە بە ناوەكانی مەخمور ئەحمەدی و ئەمران كەنعانی بریندار بوون.

رێكخراوەكە بە پشتبەستن بە ئامارە كۆكراوەكانی خۆی ئاشكرایكردووەلە ماوەی مانگی رابردوو لە سنوری شارەكانی مەریوان و بانەو و چاڵدێران و ئورمییە پێنج كۆڵبەر كوژراون. 


ڕیکلام