ئەو ڤاكسینانەی دژی كۆرۆنا بەرهەمهاتوون بەرگری لەش كەمتر لە 20% بەرز دەكەنەوە

  2020-08-19  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
رێكخراوی تەندروستی جیهانی لەبارەی ئەو ڤاكسینانەی تا ئێستا لە جیهاندا لە دژی كۆرۆنا بەرهەم هاتوون رایگەیاند بەرگری لەش تەنها 10% بۆ 20% زیاد دەكات ئەوەش جێی دڵخۆشی نیە.

مایكڵ رەیان، بەڕێوەبەری رەوشە لەناكاوەكان لە رێكخراوی تەندروستی جیهانی رایگەیاند: جیهان هێشتا نەیتوانیوە ڤاكسینێكی كارا پەرەپێدات كە بتوانێت بەرگری تەواوەتی لە دژی كۆرۆنا لە جەستەی مرۆڤ دروستبكات.

ئەو لە ڤیدیۆ كۆنفڕانسێكدا وتیشی: دەبێت ڤاكسینی كارا بتوانێت لایەنیكەم بە رێژەی 70% دژەتەن لە جەستەی مرۆڤ دروستبكات،  بەڵام ئەو ڤاكسینانەی تا ئێٍتا بەرهەمهاتوون بەگوێرەی لێكۆڵینەوەكان بە نزیكەی 10% بۆ 20% دژە تەن لە جەستەی مرۆڤ دروستدەكەن.

ئەوەش دوای ئەوەهات كە هەریەكە لە وڵاتانی چین و رووسیا بەرهەمهێنانی ڤاكسینیان راگەیاند و لە زانكۆی ئۆكسفۆردیش ڤاكسینێك كاری لەسەر دەكرێت بەڵام تا ئێستا بە فەرمی دەستكردن بە بەرهەمهێنانی رانەگەیەندراوە.