سەندیکای کارمەندانی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، ئەگەر تاوەکو ٤٨ کاتژمێری داهاتوو موچە دابەشنەکرێت بایکۆتی سەرتاسەری دەکەن .
هاوژین عوسمان سەرۆکى لقى سلێمانى سەندیکاى کارمەندانى تەندروستى لە کۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، ئەگەر تاوەکو ٤٨ کاتژمێری داهاتوو مووچە دابەشنەکرێت بایکۆتی سەرتاسەری دەکەن .
وتیشی، نزیکەی ١٠٠ پزیشک و کارمەندی تەندروستی لە سنورى سلێمانى تووشى کۆرۆنا بوون، سەرباری پڕبوونی نەخۆشخانەکان بە نەخۆشانى تووشبووانی کۆرۆنا، بەڵام تا ئێستا حکومەت ئامادە نییە موچەی کارمەندانی تەندروستی بدات .
ئەوەش دوای ئەوەدێت، زیاتر لە مانگێک تێدەپەڕێت بەسەر دابەشکردنی موچەی مانگی کانوونی دوومی وەزارەتی تەندروستی، بەڵام تا ئێستا بەفەرمى هیچ وادەیەک بۆ دابەشکردنی موچەی مانگى شوباتى فەرمانبەران دیاری نەکراوە .