كەمپینێك بۆ ئازادی زارا موحەمەدی دروستكرا

  2020-08-20  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
كەمپینێك بۆ ئازادكردنی زارا موحەمەدی، ژنە چالاكوانی رۆژهەڵاتی كوردستان دروستكرا و زیاتر لە 300 كەسایەتی پشتیوانی كەمپینەكەیان كردووە.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا كۆبەندی ژنان لە شاری سلێمانی رایگەیاند كەمپینێكیان بۆ ئازادكردنی زارا موحەمەدی، مامۆستای زمانی كوردی لە رۆژهەڵاتی كوردستان راگەیاند و بڕیارە یاداشتێكی ناڕەزایی بدەن بە كونسوڵی ئێران لە هەرێم و سەرۆكایەتیەكانی هەرێمی كوردستان. 

كەمپینەكە داوا دەكات هەرچی زووە ئەو مامۆستا كوردە ئازاد بكرێت و ناوەندەكەی بە ناوی ناوەندی نۆژین رێگری كاری لێنەكرێت و دەست بكاتەوە بە كاركردن. 

كەمپینەكە زیاتر لە 300 كەسایەتی پشتیوانی دەكەن و چەند رێكخراوێكیش بە شێوەیەكی فەرمی پشتیوانی خۆیان بۆ كەمپینەكە راگەیاندووە و بڕیارە سەردانی كونسوڵ و ناوەدەكانی مافی مرۆڤ بكەن بۆ دروستكردنی فشار بۆ ئازادكردنی ئەو چالاكوانە كوردە. 

زارا موحەمەدی لەلایەن دادگای سنەوە بڕیاری سزای 10 ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێندراوە و لە سەرەتای دەستگیركردنیەوە رێگری لەوە دەكرا ئەو مامۆستا كوردە دەرمان و چارەسەرەكانی بەدەست بگات. 


ڕیکلام