مەزڵوم عەبدی: توركیا دوو رێككەوتنی پێشێلكردووە

  2020-08-21  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
فەرماندەی گشتی هەسەدە رایگەیاند، توركیا لە سەرەتای هێرشەكانیەوە بۆ رۆژئاوای كوردستان چاوی لە لە ناوبردنی خانمە بەڕێوەبەرێك بووە ئەوەشی بە پێشێلكردنی رێكەوتنەكان لەقەڵەمداوە.

مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتی هێزەكانی سوریای دیموكراتی (هەسەدە) رایگەیاند: لە دەستپێكەوە تا ئەم هەفتەیە توركیا لەمیانی لەشكركێشییەكانیدا خانمە بەڕێوبەرێكی لە دەستەی بەرگری بەئامانجگرتوە لە شارۆچكەی عەین عیسا، لەكاتێكدا ئەركەكەی خۆی بەجێهێناوە.

فەرماندەی هەسەدە لەو پەیامەیدا كە لە تویتەرەوە بڵاویكردووەتەوە، ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەو هێرشە بووەتە هۆی شەهیدبوونی خۆی و شۆفێرەكەی و یەكێك لە هاوكارەكانی برینداربووە، ئەوەشی بە ژێرپێكردنی تەواوی هەردوو رێككەوتنی 17 و 23ی تشرینی یەكەم بەناو كردووە. 


ڕیکلام