ئاژانسی بۆشایی ئاسمانی ئەمریکا ناسراو بە (ناسا) ڕایگەیاند، رۆژێک پێش ھەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکا، ئەستێرەیەک بەرەوڕووی زەوی دێت .
ئاژانسی ناسا بڵاویکردووەتەوە، ئەو تەنە ئاسماناییەی کە ناوی 2018VP1 لە رۆژی دووی مانگی یازدە لە ھەسارەی زەوی نزیک دەبێتەوە کە تێرەکەی 0,002 کیلۆمەترە .
لەبارەی کاریگەرییەکانیشییەوە ناسا ئاشکرایکردووە، نزیک بوونەوەی ئەو تەنە ئاسمانییە لە زەوی سێ کاریگەری شاراوەی ھەیە، بەڵام کاریگەری ڕاستەوخۆی نییە .
ھەر بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسی ناسا، ئەگەری بەرکەوتنی ئەو تەنە بە زەوی %0,41.